لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کارو باری پێکهاتەکان دەکات

 ئەمڕۆ یەکشەمە 18ی10ی2020 لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازیمان کرد لە هەریەکە لە بەڕێزان:


 - بەڕێز کاک ئایدن معروف وەزیری هەرێم بۆ کارو باری پێکهاتەکان.


 - بەڕێز مەلا وەیسی ئەندام پەرلەمانی کوردستان.


-  کاک مەغدید قایمقامی سۆران بە وەکالەت.


-  بەڕێوبەری هاتووچۆی سۆران.


 - بەڕێوبەری ناحیەی دیانا.


 - بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشار.


بە مەبەستی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی پێکهاتەکانی دەڤەری سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو پێشوازی کران لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان ماموستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و دکتۆر پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوبەری ئەوقافی سۆران و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لە دیدارەکەدا سوپاسی سەردانەکەیان کردن و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ کرا.