شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی سەردانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم دەکات

ئەمرۆ 5ی11ی2020 بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵالی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکار بوون سەردانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمیان کرد.


شاندەکە بە گەرمیەوە لەلایەن بەرێز مامۆستا عبدالرحمن سەدیق سەرۆکی دەستە بەگەرمیەوە پێشوازی کران و لە دانیشتنێکی دۆستانە کۆمەڵێک پرس و بابەت گەنگەشەو تاوتوێ کران.


سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئاراستەی سەرۆکی دەستە کردو وێڕای هیوای سەرکەوتن لە کارەکان، تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێگەی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە لە هەرێم گرنگەو لەهەمان کات بایەخدان و پاراستنی ژینگە ئەرکێکی گەورەو لەهەمان کات رەهەندی ئایینی هەیەو ئیسلام بایەخێکی زۆر دەدات بە پرسی ژینگە.


هەروەها سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لە هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە کردەوەو پاڵپشتی زانایانی بۆ پرسی هۆشیاری ژینگەیی خستە ڕوو.


دواتر بەرێز مامۆستا عبدالرحمن سەدیق سەرۆکی دەستە خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی شاندەکەی کردو رۆڵی زانایانی لە پاڵپشتی دامەزراوەی ژینگەیی و هەنگاوەکانی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەو بارەوە بەرز نرخاندو هیوای خواست هەمووان هاوکار بن لە بەرەو پێشبردنی ژینگەی هەرێم و بایەخدانی پتر بە هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە لەو بارەوە.