شاندێکی مەڵبەندی 24ی یەکێتی سەردانی لقی رانیەی یەکێتی زانایان دەکات

 ئەمڕۆ سێ شەمە 10ي11ي2020لقی ڕانیەی یەکیەتی زانایان بەئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی لق و کارگێرانی لق پێشوازییان کرد لە وەفدی مەڵبەندی (24) ی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کە پێك هاتبوون لە بەڕێزان کاك (ملا ئاری) بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەك لە کارگێرانی مەڵبەند.


لە کۆبونەوەکەدا وەفدی میوان سوپاس و ڕێزیان پێشکەشی لق کرد لەبەرامبەر ڕۆڵی ئیجابی زانایان لە بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەڵمەتی هاوبەش و هەمەلایەنە کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بازرگانی تلیاك و مادە هۆشبەرەکان و زۆر بوونی قومار خانەو شوێنەکانی تری لادانی گەنج و لاوانمان ، پاشان وەفدی میوان بەڕێزوە بەڕێکران.


 


بەشی ڕاگەیاندنی لق