بۆ کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 ئەمرۆ 18ی11ی2020 بەرێز د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای نەخۆش کەوتنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا ژیانئاوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێزی دکتۆر فرسەت سۆفی


وێڕای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر)مان پێگەیشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


د. فەرسەت سۆفی کەسێکی لێهاتوو و یاسایی و خەمخۆرو دڵسۆزی نەتەوەو نیشتمان بوو، هەمیشە حەزی خزمەتکردن و بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیان هەبوو و بەردەوامیش لەچوارچێوەی کارەکەیدا وەک پارێزگاری هەولێر ئەرکی خۆی راپەراندووە.


فەرسەت سۆفی کوڕی بنەمایەڵەیەکی هەژارو دینداری بوو، بە راستگۆیی و خزمەت و دلسۆزی خۆی جێگەی لەناو دڵی هاوڵاتیان کردبووەوە، بۆیە بە لەدەستدانی خەسارەت و بۆشایەکی گەورە لە پارێزگای هەولێر دروست بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو خزم و دۆستانی و ستافی پارێزگای هەولێر دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەو کەس و کاری ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


18ی11ی2020