ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەمەڕ دابەزینی نرخی دراوی عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

 رۆژی 22ی12ی2020 لە نوسراوێکی فەرمیدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دابەزینی نرخی دراوی عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بڵاو کردەوەو چەند خاڵێکی پەیوەست بە دۆخەکەی خستۆتە ڕوو.


لەو بەیاننامەیە هاتووە: بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: 2.


لە بەشێکی تردا هاتووە: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.


لە برگەیەکی تری هاتووە: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.


لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایدەگەیەنێت: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی.


 


بۆ بینینی دەقی بەیاننامەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26562