شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری شارەزوور بەسەر دەکاتەوەو رۆڵی زانایان بەرز دەنرخێنێت

ئەمرۆ دووشەممە 11ی1ی2021 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا نجم الدین شەمساوەیی و د. محمد نەسڕوڵڵا هەورامانی و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرێوەبەری نوێی بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڤەری شارەزووری بەسەرکردەوە.


شاندەکە لەلایەن بەرێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان و کارگێڕو ئەندامانی لق و هەروەها مامۆستا مەلا سەید طاهر بەرێوەبەری ئەوقافی شارەزوور ستافی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە رەوشی ئایینی سنوورەکەو رۆڵی زانایانی ئایینی و پەیوەندی نێوان دامەزراوەیی ئایینی و بارودۆخی ئێستای ئەرکی ئایندەی زانایان و کاری پێکەوەیی لەچوارچێوەیی ئیداری و پیشەیی کرا.


لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند: رۆڵی زانایانی ئایینی لە دەڤەری شارەزوورو هەست و هەڵوێستیان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مینبەرو مزگەوت و ناوچەکەو پاراستنی سەقامگیری و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و تەبایی بەرز دەنرخێنین.


سەرۆکی زانایان گوتیشی: بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و لقی شارەزووری یەکێتی زانایان لەو سنوورەکە تەواوکەری یەکترن و ئەو هەستەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان دەبێتە رێخۆشکەر بۆ ئەنجامدانی چالاکی پترو خزمەتی زیاتری ناوچەکەو زانایان.


لەلایەن خۆشیانەوە هەردوو بەرێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان و مامۆستا سید طاهر بەرێوەبەری ئەوقافی شارەزوور وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بەم سەردانە، بەناوی هەردوو دامەزراوەو زانایانی ئایینی لە سنوورەکە سوپاسی هەڵوێست و پاڵشتی و بەسەرکردنەوەی شاندی ناوبراویان کردو ئەم سەردانەیان بەرز نرخاند.