لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت دەکات

 ئەمرۆ 12/1/2021 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا حمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق و ستافی کارگێری بەشداری کرد لە کردنەوەی مزگەوتی ( قاسم ئاغا) لەسەر ئەرکی خیرخوازان دروست کرا بوو، بەو بۆنەیەوە وتاری یەکێتی زانایان خوێندرایەوەو وێرای سوپاسی خێرخوازان باس لە پێگەو گرنگی و گەورەی مزگەوت لە ورانگەی ئیسلامەوە بۆ ئامادەبووان خرایە روو.


هەر ئەمرۆ ستافی لقی گەرمیان کەپێکهاتبون لەبەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا ملا حمە ئەمین و مامۆستا ملا محمد چرچەقڵای کارگێڕی لق و مامۆ ستا ملا کریم زەلکە ی کارگێڕی لق بەشداریمان کرد لەکردنەوەی مزگەوتی تەپو گەروز لەسەر ئەرکی خیر خواز چیا محمد احمد قارەمان دروست کرابوو. هەر لەو مەراسیمە وتارێکی پەیوەست پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.


ڕاگەیاندنی لقی گەرمیان