روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ھاوڵاتیانی ئازیز
دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێ ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن،
لەھەمان کاتدا سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لە گەل دەكرێت.

لەگەڵ ڕێزماندا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٢⁄١⁄٢٠٢١