گەشەکردنی خێرای ئیسلام لە ژاپۆن!

زانکۆی واسیدای ژاپۆنی، کە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە، ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە کە لە ساڵی 2010 لەو وڵاتە تەنیا 110 هەزار موسڵمان هەبوون، بەڵام لە ساڵی 2019 ژمارەی موسڵمانان بۆ 230 هەزار کەس زیادیکردووە (کە 50 هەزار لەوانەش کە موسڵمان بوون بە ئەسڵ چینی بوون).


لە ساڵی 2001 لە ژاپۆن تەنیا 24 مزگەوت هەبوون، بەڵام لە ساڵی 2019 ژمارەی مزگەوتەکان لەو وڵاتە بۆ 110 مزگەوت زیادیان کردووە، واتە لە ماوەی 18 ساڵدا 86 مزگەوت زیادیانکردووە، بە واتایەکی دیکە، تێکڕا ساڵانە نزیکەی پێنج مزگەوت لە ژاپۆن دروستکراون.


سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست-ی بەریتانی