سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ 28ی1ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ئایینی و زانایانی ئایینی، لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی بەسەرکردەوە.


سەرەتا سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی کردو لە لایەن بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق بە گەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بە زانایان و دۆخی ئایینی لە سۆران قسەو باسی لەبارەوە کراو چەند سەرنج و پێشنیارێک بۆ زیاتر خزمەتی ئایینی لە سنوورەکە جەختی لێکرایەوە.


دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی کردو لە لایەن بەرێز د.پشتیوان سرێشمەیی پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا کۆمەڵێک پرس و پێشهات گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و یەکێتی زانایان لە سنورەکە کرایەوە.