بریکاری وەزیری ئەوقاف سەردانی بەرپرسی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات

دوێنی 29ی1ی2021 بەڕێز دکتۆر زەینەددین بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە یاوەری بەڕێزان مامۆستا غەریب بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین و بەڕێز سەلیم ڕەسوڵ لێپرسراوی کۆمیتەی قەڵادزێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری زانایانی ئاینیان کرد.


لەم دیدارەدا دوای بەخێرهێنان بەرپرسی لق جەختی کردەوە لەسەر خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان و مینبەرو مزگەوت و زانایانی ئاینی و بەرجەستەکردنی ژیانی تەبایی و پێکەوەژیان و نمایشێکی جوانی ئیسلامیەتی کە یەکانگیربێ لەگەڵ بنەمە جێگیرەکانی شەریعەتی ئیسلام و سازو گونجاو بێ لەگەڵ کلتوری دروستی کوردایەتی و باب  باپیرانمان، لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز بریکاری وەزیر پەیمانی هەموو هاوکاریەکی داو خۆشحاڵی دەربڕی بە بوونی مامۆستایان مەندیل بەسەرو مێزەر پاکی وەک بەرپرسی لق لە ڕیزی پێشەوەی کاری ئاینی و چاکەخوازی و کۆمەڵایەتی و پەیمانیدا هاوکارو خزمەتکاری زانایانی ئاینی و موسڵمانانی  کوردستان بێت و بۆ هەر کەیسێکی ئاینی لەسەر هێڵ بێت.


ڕاگەیاندنی لق