لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات

 سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە 2021/6/2 لەبارەگای لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو  بەرپرسی لقی زانایان و  کارگێرو ئەندام و بەرپرسی هەرپێنج ناوچەکانی سەربەلقی شقلاوەی یەکێتی  زانایان  کۆبونەوەی فراوانی مانگانەی لق ئەنجام درا سەرەتا بەرپرسی لق بەناوی خۆی و تەواوی کارگێڕو ئەندامانی لقی شقلاوە  پیرۆزبایی لەهەردو بەرێزان مامۆستا عبداللە شێرکاوەیی دەست بەکاربونی وەک ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا معید سەیدا احمد ئاکرەیی، وەک بەرپرسی لقی ئاکرێی زانایان کرد و هیوای سەرکەوتن و سەر فرازی بۆ خواستن


دواتر باسی لە کارو چالاکی و ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی کرد 


دواتر لەلایەن ئامادەبوانی کۆبونەوەکە گڤتو گۆی تێل و تەسەلی لەسەرکرا دواتر لە سەر ڕەوشی زانایانی دەڤەرەکە و شوێنە ئاینیەکان چاودێری کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی ڕابردوو کۆبونەوەکە زیاتر فراوانکرا و لە کۆتاییدا چەند بریارێکی نوێی پەیوەست بەزانایانی دەڤەرەکەو ناوچەکانی سەربەلق دەرکرا بۆزیاتر بەرەوپیشبردنی کاری رێکخراوەیی و ئەرکی ئاینی و نەتەوەیی زانایان .


 


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕی لق و بەرپرسی ڕاگەیاندن