یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات

 رۆژی 5ی6ی2021 لە هێڕشێکی ناڕەوا لە چیای مەتینای دەڤەری ئامێدی بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگەی کوردستان شەهیدو بریندار بوون، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی شەهیدان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێزان ماڵباتی شەهیدانی کارەساتی چیای مەتینا


بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی ئەو برا پێشمەرگانەمان پێگەیشت، کە لە ئەرکی ئاسایی خۆیان و پاراستنی سنوورەکەو ئاسایشی هاوڵاتیانی کوردستان دابوون و کەوتنە بەر بۆسەی هێزێکی چەکداری پەکەکەو شەهید بوون.


پرسەو هاوخەمی خۆمان  لە یەک بەیەکی ماڵباتە سەربەرزەکەتان دەکەین، هیوای سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەکتان دەخوازین، هەروەک لەخوای گەورە داواکارین شیفای بەخێرو بەپەلە بۆ برینداران بنێرێت.


هەر لێرەشەوە بە دەرفەتی دەزانین داوا لە وڵاتی تورکیاو پەکەکە بکەین، کە هەرێمی کوردستان نەکەنە سوتماکی ململانێ و گۆڕپانی شەڕەکانیان، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەنی سنوورو سەروەری خۆیەتی و بەزاندن و زیان گەیاندن بە سروشت و خاکی هەرێم کارێکی ناڕەوایەو هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیری کوردستان.


خوای گەورە ئەو برا پێشمەرگانە بە شەهید وەربگرێت و سەبرو دڵنەوایی بە کەس و کاریان ببەخشێت.


 


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


7ی6ی2021