ئەمرۆ 21ی6ی2021 شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیان کردو لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن و بەرێوەبەری گشتی و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
لەدیدارێکی دۆستانەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بەهەردوولاو دوا پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و گرفتە هەنووکەییەکانی خەڵک و پێویستی گۆڕانكاری له ژمارهیهك یاسا بهركارهكانی كوردستان وهك یاسای باری كهسێتی و چارهسهركردنی ئهو كێشانهی كه بههۆی كهموكۆڕیی له ژمارهیهك یاساكاندا ههیه گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی گرنگی وەک سەروەربوونی یاساو رۆڵ و پێگەی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێم و پێویستی هەبوونی هەماهەنگی نێوان دادگاکان و دامەزراوەی ئایینی بەپێیەی بابەتی یاساو شەریعەت پێکەوە گرێدراون لەهەرێم کردو ئاماژەی بە رۆڵی دیاری زانایانی ئایینیش دا، کە لە چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری کۆمەڵگە جێدەستیان دیارەو وەک لایەنێکی هاوکارو پاڵپشت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و جێبەجێکردنی یاسا خزمەتیان بەرچاوە.
سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەش کرد، کە گرنگە ئەنجومەنی دادوەری لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێم رۆڵ بگێڕێت بەتایبەت لەسەر پرسی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە زۆربەی یاساکانی هەرێم لە شەریعەتەوە وەرگیراون، هەروەها باسی لە زیاتر کاراکردنی داواکاری گشتی لەمەڕ چارەسەرکردنی ئاریشەکان کرد، کە زۆر جار بەحوکمی هەندێ دیاردەو کاردانەوەو سوکایەتی و سەرپێچی تاوان و دیاردەی نامۆ سەرهەڵدەدات و ئاشتی کۆمەلایەتی دەکەوێتە مەترسیەوە. هەروەها باسی لە گرفتەکانی نێوان دادگاکان و فەتوا لەهەرێمی کوردستان کردو چەند سەرنجێکی لە بارەی یاسای باری کەسی و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە دادگاکان خستە ڕوو، نمونەشی بە هەندێ کەموکوڕی نێو یاساکان و زەرورەتی پێداچوونەوەو بابەتی توندو تیژی خێزانی و زیادبوونی رێژەی تەڵاق هێنایەوە کە بەداخەوە لە هەڵکشانی زۆردان.
دواتر بەرێز دادوەر بەنگین قاسم محمد سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین، ئاماژهی به رۆڵی دیاری یهكێتی زانایان كردو گوتی: ئهنجومهنی دادوهری و یهكێتی زانایان پهیوهندییهكی نزیكیان ههیه و تەواوکەری یەکترن، هەردوولا نوێنەرایەتی شەریعەت دەکەن و لە زۆر بابهتی وهك دهستورو یاسا بهركارهكان پێویستی به ههماههنگیهكی پتهوی هەردوولا ههیه. هەروەها گوتی: ئێمە شەرع و قانون جێبەجێ دەکەین و شەریعەتی ئیسلام بەلای ئێمەوە هێڵی سوورەو رێگە نادەین یاسایەک دەربچێت پێچەوانەی شەرع بێت، هەردوولا مەجالی کارکردن و بۆچوون و هەڵوێستمان لێکەوە نزیکەو هەماهەنگی نێوانمان و پاڵپشتی ئێوە بۆ ئێمە گرنگەو سەرنج و پێشنیارتان بەهەند وەردەگرین. لهو ڕووهوه ئامادهیی ئهنجومهنی دادوهری دەربڕی بۆ ههماههنگی و كاری هاوبهش لهو بوارانهی كه پهیوهندیدارن به ههردوولاوه.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەرێ د. حسن موفتی وێڕای سوپاسی جوهدو هەست و هەڵوێستی ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی پەیڕەوی شەریعەت و مەزهەبی زۆرینە موسڵمانی کوردستان، چەند بابەت و سەرنجێکی ئاماژە پێکردو گوتیشی: گرنگە هەردوولا شتێک بکەین جێی رەزامەندی خواو لەبەر چاوگرتنی تایبەتمەندی واقعی کۆمەڵگەی کوردستان بێت.
شایەنی باسە دواتر ئامادەبووان بەچەند پێشنیارو سەرنجی گرنگ دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کردو هەردوولا جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی بۆ کارو پرۆژەی هاوبەش و پەیوەست لە ئایندە کردەوە. |