سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات

لە پەیامێکدا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوای خوشکیانەوە پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەروەو میهرەبان


برای بەرێزم مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین


بەرازیبوون بە قەدەری خوای گەروە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەمیدە محمد) خوشکی بەرێزتانم پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادەی بەرێزتان دەکەم، لەخوای گەروە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەجرو سەبری بەرێزتان بدات.


انا لله وانا الیه راجعون


د. عبدالله مەلا وەیسی


سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان