بەسەرپەرشتی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان مەراسیمی دەستبەکاربوونی بەرپرسی نوێی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 15ی8ی2021 بە ئامادەبوونی بەڕێز د.عبداللە مەلا ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی و د.حسن مرۆ و مامۆستا مەلا دڵشاد گەڵالی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ز بەڕێز شێخ نیاز نەقشبندی بەرپرسی پێشوی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و مامۆستا سید صدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەڕێز مامۆستا نجم عبداللە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەرو کارگێرو ئەندامانی لق وبەرپرسی لێژنە ناوچەکانی یەکێتی زانایان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی فەتوای هەولێر مەراسیمی ئاڵوگۆڕی هەردوو بەرێزان بەرپرسی پێشووی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و مامۆستا سەید موسی بەرپرسی نوێی لقی هەولێرو دەستبەکاربوونی لە کاری ئایندە بەرێوە چوو.


سەرەتا بەڕێز د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێز شێخ نیاز نەقشبندی کرد لەبەرامبەر کارەکانی وەک بەرپرسی پێشوی لقی هەولێر کە بۆ ماوەی زیاتر لە (٩)سال وەکو ئەندام و کارگێری لق کاری کردوەو دواتر بۆ ماوە (١١ ساڵ و یەک مانگ و ٢٣ ڕۆژ ) وەکو بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەردەوام بووە. هەروەها ئاماژەی بە سەرکەوتنی و گرنگی کارو چالاکیەکانی لق کرد لەماوەی ڕابردوو و سوپاسی یەکێتی زانایانی ئاراستەی سەرجەم کارگێڕو لێژنەکان کرد.


لە بەشێکی تری قسەکانی پیرۆزبايی لە بەڕێز مامۆستا سەید موسی باقلانی كردو هيواى سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی یەکێتی زانایانی بۆ دەربڕی و داواشی کرد لە هەماهەنگی و کاری ئایندە بە راوێژو لێزانی و دڵسۆزییەوە خزمەت بکات.


دواتر بەڕێز شێخ نیاز نەقشبندی وتاری ماڵ ئاوای کردو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک وجێگری یەکێتی زانایان و ئەندامانی تەنفیزی وسەرکردایەتی یەکێتی زانیان و ستافی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ئەوقافی هەولێرودەوروبەرو مەخمورو بەتایبەتی جەنابی وەزیری ئەوقاف (د.پشتیوان صادق) و تەواوی ئەوکەسانەی هاوکارو پاڵپشی بون کرد.


دواتر بەڕێز م. موسی باقلانی بەرپرسی نوێی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەخێرهێنانی میوانان کردو سوپاسی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایان کرد بە پێدانی متمانەو سوپاسی ئەندام و کارگێرانی لق و سەرجەم بەرپرسەکانی لێژنە ناوچەکانی یەکێتی زانایان کرد لەهەمبەر پاڵپشتیەکانیان بەدانانی وەکوبەرپرسی لق.


دواترلەلایەن بەڕێز مامۆستا ملا جلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان خەڵات و رێزلێنانی یەکێتی زانایان پێشکەش بە بەڕێز شێخ نیازنەقشبندی کردو سوپاسی ماندوبون وخەمخۆریەکانی کرد.


لە کۆتایی مەراسیمەکە هەردوو بەڕێزان سید صدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێرو مامۆستا نەجم عبداللە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەور پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی بەرپرسی نوێی لق کردو پاڵپشتی تەواویان دەربڕی.