بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران گەشتێک بۆ ستافی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان رێک دەکات

ئەمڕۆ 16ی ئاب 2021 بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لە دۆڵی ئاکۆیان گەشتێکی بۆ بەرپرس و کارگێڕان و ئەندامانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و لیژنەی باڵای فەتوا و ناوچەی یەکێتی زانایانی سۆران ــ دیانا ــ چۆمان ــ ڕواندز ــ مێرگەسۆر ــ خلیفان ــ سیدەکان و تێبینەرەکانی ئەوقافی چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر ڕێکخست.


لە گەشتەکەداو لە مەراسیمێکی خنجیلانە پاش خوێندنی چەند ئایەتێکی پیرۆز، وتارێک لە لایەن بەڕێز: (د. پشتیوان  سرێشمەیی) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران پێشکەش کرا، وەهەروەها وتاری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەلایەن بەڕێز: (ملا رسول گەزنەیی) پیشکەش کرا، دواتریش چەند سرودێکی ئایینی خوێندرانەوەو تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوو لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران کرایەوە.


لە کۆتایی گەشتەکەدا، سوپاس و پێزانین بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەخشرایە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و سەرجەم ناوچەکان.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران