لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەشداریان لە ئاڵوگۆڕی تێبینەری ئەوقافی پشدەر دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ۹/۱/ ۲۰۲۱ز بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری زانایان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستا مەلا جەمال لێپرسراوی لیژنەی فتوای پشدەر بەشێکی بەرچاوی زانایانی ئاینی بەشداریان کرد لە ئاڵوگۆڕی تێبینەری ئەوقافی پشدەر، لە وتەیەکیدا بەڕێز بەرپرسی لق پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا مەلا هیوا تێبینەری تازەی ئەوقافی پشدەر کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و بەڵێنی هاوکاری پێدا بۆ سەرکەوتنی لەو پۆستەیدا، وە هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا صالح تێبینەری پێشو خواست لە کاری ئایندەیی.