خوێندنی قورئان لە ناو كلێسا دەبێتە هۆی ناساندنی ئیسلام

قوتابیەكی سعوودیبەناوی ئەحمەد جەعفەر، كە قوتابی ماستەرە‌و، یەكێكە لە ئەندامانی نێردەی سعودی بۆ ئەمەریكا بۆ گفتوگۆی ئایینەكان لە ئەمەریكا، هەڵستا بە دەنگێكی خۆش‌و رەوان چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی لە سورەتی مەریمەم خوێندنەوە، كە بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان لە هەموو ئایین‌و مەزەبە جیاوازەكان‌و، وای لێ هات دەیان لە ئایینە جیاوازەكان لەو گەنجە بێنە پێشەوە پرسیار لە بارەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بكەن، كە دوای ئەوە چەندان دەزگای راگەیاندن لەو وڵاتە بە گرنگییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوكردەوە.