سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

ئەمرۆ 1ی12ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان د. عومەر مەلا حسن مرۆو مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسا بەرپرسی لقی هەولێرو مامۆستا مەلا رعد بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێر یەکێتی زانایان سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن سەرۆک و ستافی دەستەی ناوبراو پێشوازی کران.


لەدیدارێکی دۆستانەدا هەردوولا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەستیان گەنگەشە کردو تیشک خرایە سەر رەوشی مافی مرۆڤ و یاساکانی پەیوەندیدارو ئەو گرفت و ئایشانەی لەو بارەوە هەن، لەو سۆنگە کۆمەڵێک دۆسیە گفتوگۆیان لە بارەوە کراو بڕیار وایە بەهەماهەنگی و راوێژ کار بۆ چەند پرس و بابەتێک بکەن.


لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدو هەڵوێستی ئیسلامی لەبارەی مافی مرۆڤ خستە ڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا رۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەو بارەوە بە گرنگ وەسف کرد.


لەلایەن خۆشیەوە دکتۆرە مونا یوحەنا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پاڵپشتی یەکێتی زانایان کردو رۆڵی زانایانی ئایینی لەبواری تێگەیاندنی کۆمەڵگە لەمەڕ مافەکانی مرۆڤ بە گرنگ و کاریگەر وەسف کردو تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە.