لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان دەکات

 سەرلە بەیانی ( ٢٠٢١/١٢/٤ ) بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان /هەولێر ، بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پانێلێکی سازکرد بە ناونیشانی ( شێوازە باوەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەهەرێمی کوردستان و چارەسەریە بنەڕەتیەکانی )


سەرەتا لەلایەن بەڕێز مقدم فرمان محمد بەڕێوە بەری توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان /هەولێر ، ووتەی بەخێرهێنانی میوانان پێشکەش کرا


دواتر ووتاری ئەنجومەنی باڵای خانمان لە لایەن بەڕێز د.خانزان ئەمینداری ئەنجومەن باڵای خانمان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا


لە میانەی ووتارەکەی سوپاسی ڕۆلی مامۆستایانی ئایینی قەدرگران کرد و گوتی یەکەم کەس و جین دوای دەرکردنی یاسای بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەوە مامۆستایانی ئایینی بوون .


دواتر لەلایەن بەڕێز ئاری رفیق یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژبەئافرەتان و خێزان لە وەزارەتی ناوخۆ ، وورکشۆپێک پێشکەش کرا


دوای برێک


پانێلێک پێشکەش کزا لە لایەن پانێڵساز خاتوو ئەڤین


میوانانی پانێڵ


١: بەڕێز م.سید صديق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر .


٢: بەڕێز د.خانزاد احمد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنێ باڵای خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان .


٣: بەڕێز هیوا حامد ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان .


٤: مقدم فرمان محمد مولود


بەڕێوەبەری بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژبەئافرەتان وخێزان /هەولێر


دواتر لە لایەن مامۆستایان و بەشداربوان پانێلەکە دەولەمەند کرا بەپرسیار ڕەخنەو پێشنیار .


 


م.رعـد نوری ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایان