لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 2021/12/4 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامان و مامۆستا یانی سنوری لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆڕێکیان سازکرد بۆ بەڕێز (ڕائد بورهان ٲحمد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ، بەڕێزیان تیشکی خستەسەر ئەوهۆکارانەی کەدەبنە هۆی توندوتیژی لەناوخێزانداو داتاکانی ساڵانی 2014 تــــــــا ساڵی 2020 خستە ڕوو .


لەبەشێکی تری کۆڕەکەدا مامۆستایانی ئامادەبوو تیشکیان خستە سەر ئەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆی توندوتیژی و چارەسەر کردنی کێشەکان  بەڕێگەی گونجاو .


لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز ڕائد بورهان زۆر سوپاسی پێشنیارەکانی  زانایان و ئامادەبونی کردن ... هیوای سەرکەوتن بۆهەمولایەک دەخوازین و کۆمەڵگامان دوربێت لەهەمو توندوتیژی و ناخۆشییەک ...


 


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان