بەئامادەبوونی قائیمقامی شارەکە لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەکۆتا کۆبونەوەی ساڵدا چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

دوێنێ پێنج شەممە 23/12/2021 لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆتاکۆبونەوەی ساڵی 2021 ی ئەنجامداو ناوەرۆکی کۆبونەوەکە بەخوێندنی قورئان و پاڕانەوە دەستیپێکرد و دواتر بەڕێز مامۆستاشێخ وەهاب بەرزنجی لێپرسراوی لق لەوتەیەکی کورتدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سەرجەم نوسراوو ئاراستەو بابەتە نوێیەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی گەیاندە ئامادەبووان و بەڕێز قایمقامی چەمچەماڵ(حاکم ڕەمک ڕەمەزان)یش وتەیەکی کورتی پێشکەشکردوو سوپاسی لقی چەمچەماڵ و زانایانی ئایینی سنورەکەی کردوو لەسەرکێشەی ئاووکارەباو تاسەی کۆڵان و گەڕەکەکانی سنورەکە قسەی کرد و پاشان بەڕێزەوە بەڕێکراو کۆبونەوەکە بەردەوام بوو تێیدا چەندبڕیارێکی پێویستی لق بەدەستەجەمعی پەسەندکراو ئاماری چالاکیەکانی لیژنەی فەتوای لق ڕێکخڕان و کۆبونەوەکە تاکاتی نیوەڕۆ بەردەوام بوو دواتر هەمووان بۆخوانی نیوەڕۆ میوانی لقی چەمچەماڵ بوون و بەم پێیەش لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆتایی هێنا بەکۆبونەوەو دۆسیەکانی ساڵی 2021 و خۆی ئامادەکردووە بۆساڵی 2022ی زایینی و دەسپێکردنەوەی کاروچالاکیەکانی .