شاندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 22ی5ی2022 شاندێكی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كردو لە لایەن بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدانیشتنێكدا باس لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە كاروباری زانایانی ئایینی و رەوشی پێكەوەژیانی ئایینی لەھەرێمی كوردستان و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولاو هەماهەنگی و چەند پرسێکی یاسایی بەتایبەت ئەو بابەتانەی رەهەندی ئایینیان هەیە کرا.


لە لایەن خۆیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بەناوی یەكێتی زانایان سوپاسی ھەماھەنگی و ھاوكاری لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستانى كرد بۆ ھەماھەنگی بەردەوام و ھیوای خواست ئەم دیدارانە بۆ خزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی و بەرەو پێش بردنی رەوشی ئایینی لەھەرێمی كوردستان بەردەوام بن.


شایەنی باسە شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا مەلا ئیحسان رێکانی جێگری سەرۆکی لێژنەو مامۆستا وەیسی مەلا سەعید بڕیاردەری لێژنەو شێخ زاهیر خەیلانی و کاک فەیسەل عەباس ئەندامانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و جنان جبار بۆیە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.