سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر دەکات

ئەمرۆ 23ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د.حسن پشدەری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو د. عبدالله دەروەکۆتری بەرپرسی لقی رانیەی یەکێتی زانایان و مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان، لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد.


لەدانیشتنێکدا بەرێز حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانیکردنی یەکێتی زانایان دەربڕی و تەئکیدی لە رۆڵ و پێگەی زانایان و پێویستی هەماهەنگی و دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو بە مەبەستی خزمەتکردنی زانایانی ئایینی و مزگەوتەکان کردەوە، هەروەک رۆڵی یەکێتی زانایان و پاڵپشتی لە بەرێوەچوونی کارەکان بە گرنگ وەسف کرد.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بەرێوەبەری گشتی دەربڕی و سوپاسی ئەو هەماهەنگی و هەڵوێستەی کرد، کە بەرامبەر یەکێتی زانایان هەیەتی.


دواتر کۆمەڵێک پرس و بابەتی گرنگ و پەیوەست بە هەردوو لا  قسەو باسی لەبارەوە کراو ، بەتایبەت لە بارەی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مزگەوتەکان و بابەتی خوێندنی حوجرەو پێشکەشکردنی خزمەتی پتر لەم بوارەدا.