شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 25ی9ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێز ماۆمستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی مەترانەکانی عەنکاوە بەسەرپەرشتی بەرێز مەتڕان بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبڕەشەی کلدانی لە هەولێر کرد.


سەرەتای دانیشتنەکە مەتڕان بەشار وەردە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کردو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان بۆ پیرۆزبایی سالیادی دامەزراندن بووە، هەروەها باسی لە رۆڵی زانایانی ئایینی لە کوردستان لەهەمبەر پرسی پێکەوەژیانی ئایینی کردو چەند نمونەو وێنایەکی بەرچاو خست، کە بە تواناو لێهاتوویی زانایان بەرهەم هاتووەو هەمووانیش پێکەوە سیمای جوانی پێکەوەژیانیان نەخشاندووە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان ئاماژەی بە دۆخی کوردستان و رۆڵی زانایان لە بەقەرار کردنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی کردو ئاماژەی بەچەند تەوەرێکی گرنگ لەژێر رۆشنایی دەقەکانی ئیسلام دا، کە باس لە گرنگی پێکەوەژیان و رێزگرتن لە یەکتری دەکەن، لەوەشدا تەئکیدی کردەوە، کە یەکێتی زانایان هەمیشە پاڵپشتی پێکەوەژیانەو دەیەوێ ئەم جوانی و بەها مرۆییەی لە کوردستان هەیە بپارێزرێت، هەروەک جەتی لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە سەردان و بەسەکردنەوەی شاندەکەی بۆ یەکێتی زانایان بە گرنگ وەسف کرد.