لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 2022/11/29 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستاعبدالحمیدحمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و  بەرپرسی لیژنەی فتوای هەڵەبجەو سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو هەورامان و سیروان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی سازکرد .


لە دانیشتنەکەدا بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو تێیدا تیشکی خستە سەر ئەو مەترسیانەی ڕودەکەنە موسڵمانان و کاردەکەن لەسەر تێکدانی خێزان و بەلاڕێدابردنی گەنج و لاوەکانمان و گرنگی کاری ئێمەی مامۆستایان بۆ هوشیارکردنەوەی موسڵمانان .


 دواتر هەریەک لەئامادەبوانی ئازیز باسیان لە کارو چالاکی بەشەکانیان کردو سەرنج و تێبینیەکانیان خستنەڕوو .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان