بەپێی ئاماری ساڵی 2022 لە لێژنەکانی فەتوای یەکێتی زانایان (1604) حاڵەتی تەڵاق هەبووە!

بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 بەتایبەت بە بواری سکاڵای خێزانی بریتی بووە لە (3148) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1604) حاڵەت.


هەر بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان (2420) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (713) کێشەی میرات و زەوی و زارو (615) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.


یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 توانیویەتی 951 سیمینار لەبواری زانستی و رۆشنبیری ئایینی و بەشداری 17 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها (489) پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجام بدات، ئەمە وێڕای کۆمەکی کردنی زیاتر لە (260) زانای ئایینی و چارەسەرکردنی (257) کێشەی مامۆستایانی ئایینی.


 


بۆ بینینی بڵاوکراوەی تایبەت بە چالاکیەکانی ساڵی 2022 دەتوانن لێرە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/archive.php?id=2022


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7132