لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات

ئەمڕۆ18ی3ی2023 بە سەرپەرشتی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان  کۆمەڵێکی بەرچاوی مامۆستایانی ئاینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە پێکهاتبوون لە ناوچەکانی سۆران- دیانا- چۆمان- مێرگەسۆر- سیدەکان - راواندز- خەلیفان - سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە بارزان، و بەگەرمی لە لایەن شێخ خەلات بارزانی پێشوازی کران.


سەرەتا چەند ئایەتێگ لە قورئانی پیرۆز خوێندرانەوە، پاشان ووتاری لق پێشکەشکرا.


لە لای خۆیانەوە بەرێز شێخ خەلات بارزانی سوپاسی مامۆستایانی کردو رۆڵی بەرچاویان لە نیشتیمان پەروەری بەرز نرخاند.