كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات

دوێنێ‌ شەممە ۲۳ ۹ ۲‌۰۲۳ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی یەکجارزۆر لەخەلکی کۆیەو میوانانی شارەكانی سلێمانی و هەولێرو ناوچە جیاوازەكانی تر، شاکارێکی ناوازەوجوان و مزگەوتێکی گەورەو رێکوپێک، بەناوی مزگەوتی (کۆێخا مەمەند حەمە بایزانی) لەشاری کۆیە کرایەوەو شاندێكی باڵای لقی زانایانی کۆیە بەشداری تێداكرد.
سەرەتای مەڕاسیمەكە و دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز وتاری بەخێرهێنانی میوانان پێشكەشكرا، پاشان وتارێک لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقی كۆیەی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا جەمال پێشکەشکراو تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ناوچەكە و شاری كۆیە بەگشتی، دەستخۆشی و نزای خێری كرد بۆ هەر خێرخوازێك كە مزڤەوت بونیاد دەنێ، بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێز كوێخا مەمەند.
شایەنی باسە؛ بەرێز مامۆستا مەلا چەتۆ کارگێری لقی كۆیەی یەكێتی زانایان، دەستنیشانكرا وەك پێشنوێژووتارخوێنی مزگەوتی ناوبراو.