لقی هه‌ولێری زانایان سەردانی بەرێوەبەری نوێی خوێندن و حوجرەی فەقێیان دەكات

سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە 2023/11/19 شاندێكی باڵای لقی هەولێری زانایان، بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی شاندێكی یاوەری ، سەردانی دیوانی وەزارەتی ئەوقافیان کرد بە مەبەستی پیرۆزباییكردن لە بەڕێز مامۆستا حـاتەم بەڕێوەبەری نوێی خوێندن و حوجرەی فەقێیان لە دیوانی وەزارەت.


ئەمەو شاندی لق وێڕای پیرۆزبایی گەرموگوڕیان لە بەرێزیان بەبۆنەی دەستبەکاربونیان لەم پۆستەدا ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و پاڵپشتی زانایان و لقی ناوبراویان دوپاتکردەوە، لەبەرامبەریشدا بەرێز مامۆستا حاتەم، وێڕای پێشوازی گەرم لەشاندی لقی ناوبراو؛ باسی لە هەماهەنگی و گرنگی پەیوەندی نێوان هەردولا كرد بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری حوجرە و خوێندنی ئیسلامی لەكوردستان.



ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان