گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە

لەدوا ژمارەی خۆیدا گۆڤاری (الجامعة العراقية) کە گۆڤارێکی زانستی و وەرزییە، لەلایەن زانکۆی عيراقيه دەردەچێت، لە بەرگی (64) ژمارە (1) لەبەرواری 30ی11ی2023 توێژینەوەیەکی زانستی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەناونیشانی: (أثر القواعد الأصولية والفقهية على فتاوى المجلس الأعلى للإفتاء- جائحة كورونا أُنموذجًا) بە زمانی عەرەبی بڵاو دەکاتەوە.


توێژینەوەکە زیاتر بە ئامانجی خستنەڕووی ئەو رێسای ئوسوڵی و فیقهییانەیە، کە ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە فەتواکانیدا پشتی پێ بەستوون لە بابەتی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ماوەی رابردوودا، هەوڵیداوە بایەخی بنچینەو رێسای فیقهی لە گونجان لەگەڵ پێشهات و پرسە هاوچەرخەکان بەرچاو بخات.


 توێژەر لەم توێژینەوە هەوڵی داوە بە وردی تیشک بخاتە سەر کۆی ئەو هەنگاوانەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە چوارچێوەی کاری فەتواو گەڕانەوەیان بۆ ئەو رێسایانەی گەورە زانایان دایانناوە بۆ دەرکردنی ئەو فەتوایانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریان کردووە.


 


بۆ خوێدنەوەی دەقی توێژینەوەکە دەتوانن لەم لینکە کلیک بکەن:


 


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=254