لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو لەچەند سەردانێکدا قائیمقامیەت و ئەوقاف و پۆلیسی ئاکرێ بەسەر دەکاتەوە..

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام) بەرپرسی لق و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ دووەم کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی بۆ سالی ٢٠٢٤ ئەنجامدا.


لەم کۆبوونەوەیە وێڕای گفتوگۆ کردن لەسەر کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە چالاکیەکانی لق، تیشک خرایە سەر گرنگی دان بە پێشوازی کردن لە مانگی ڕەمەزان و ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە بە هەماهنگی  هەردوو ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش ، له گەڵ چەند پرسێکی تر.


هەر ئەمرۆ  شاندێکی لق بە سەرۆکایەتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام) بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە گەڵ بەڕێز (مەلاجوهر حدی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ بە مەبستی ئامادەکاری بۆ پێشوازی کردن لە مانگی ڕەمەزان و گرتنەبەری ڕێگای پێویست بۆ پاراستنی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە سەردانی قایمەقامیەتی قەزای ئاکرێیان کرد و لە لایەن بەڕێز (د.دڵاوەر بۆزو میکائیل) قایمەقامی قەزای ئاکرێ بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا، لەم دیدارە وێڕای گفتوگۆ کردن لەسەر کۆمەلێک پرسی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان چەند پرسێکی تر  باس کران بۆ خزمەتی ئایین و خەلکی دەڤەرەکە.


پاشان  بۆ هەمان مەبەست شاندەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێی کرد و لە لایەن بەڕێز (عمید قاسم محمد صالح) بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاکرێ بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.


هەروەها شاندەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام) بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە گەڵ بەڕێز (مەلاجوهر حدی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ بە مەبستی بەسەر کردنەوە و ئەحوال پرسین سەردانی بەڕێز (مەلا صدرالدین زێباری) یان کرد لە دەڤەری دینارتە و لە لایەن بەڕێزیانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.


ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان