بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانایان مزگەوتی گوندی شەرەبۆتی گەورە کرایەوە

ئەمرۆ 28ی2ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو کاك ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و  تەیب زرارشێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌وقاف و  كاروباری ئایینی پارێزگای هه‌ولێرو مامۆستا حاتم مولود گەردی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌ورووبه‌ر و مامۆستایانی ئایینی، و به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا مزگەوتی گوندی شەڕەبۆتی گەورە  کرایەوە.


 لەوتەیەکدا د. پستیوان سادق دەستخۆشی لەخێرخوازان کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی گوندی شەڕەبۆت کرد پشتیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دووپاتکردەوە.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خێرخوازو سەرپەرشتیاری دروستکردنی مزگەوتی ناوبراو، ئاماژەی بە رۆل و کاریگەری مزگەوت لەناو کۆمەڵگەو ئاراستەی کۆمەڵایەتی کرد، کە شوێنی خواپەرستی و ناوەندێکی رۆحیە بۆ خۆپێگەیاندن و وەرگرتنی بەهای رۆحی و ئەخلاقی، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گەورەی مزگەوت لە ئیسلامدا کە بایەخ و گەوەریی و پێگەیەکی تایبەتی هەیەو شوێنێکی گرنگە بۆ پەروەردەو پێگەیاندنی موسلمانان.