سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات

 


به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى هه‌ريه‌ك‌ له‌ به‌ڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر محمد عبدالسلام ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی حوکەمای موسڵمانان و، دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و، دکتۆر شێخ احمد حسن طه سەرۆکی کۆڕبەندی گەورە زانایانی فیقهی لە عیراق و، دکتۆر شێخ سمیر موراد سەرۆکی سەنتەری ئیمامی شافیعی لە ئوردەن و، مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان  پێگه‌يشت.


له‌ پەیامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن؛ هيوايان خواستووه‌ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێرو خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێتە جەژنی بەدیهاتنی ئاشتی و ئارامی و کۆتایی هاتنی سەڕو نەهامەتیەکان و یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی و سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان، هەروەها ببێتە جەژنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و کۆتایی هاتن بە شەڕو ناخۆشی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئیسلامی ..