مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات

ئەمرۆ 23ی4ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر دلشاد گەڵاڵی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازی لە بەرێز د.بەشیر خەلیل حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندی یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا عماد مەلا فائزو ماۆمستا مەلا حسام الدین جەودەت و مامۆستا مەلا عبدالفتاح عبدالله ئەندانی بۆرد کرد.


لە دانیشتنێکدا سەرەتا بەرێز سەرۆکی بۆرد خۆشحاڵی بە سەردانی یەکێتی زانایان دەربڕی و دەستخۆشی کارو چالاکیەکانی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کردو، پاشان پوختەیەکی لە کارو ئەرکی بۆردو چۆنیەتی ئامادەکردنی وتاری هەینی خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی وتاری هەینی و رۆڵی لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگە کردو لەم نێوەشدا هەڵوێستی یەکێتی زانایانی لە پاڵپشتی کردنی بۆرد و بەرە پێشبردنی رەوشی ئایینی و وتاری هەینی بەرز نرخاند.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایانی وێڕای خۆشحاڵی بەگەرمی بەخێرهێنان، باسی لە گرنگی و پێگەی بۆردی باڵای وتاری هەینی کردو رایگەیاند، کە بۆرد ئەرکێکی زۆر پیرۆزی لەسەر شانەو بەڵام هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی وتاری هەینی لە کوردستان، چونکە ئەگەر بەراوردێک بە ساڵانی رابردوو بکرێت ئێستا دەبینین ئاست و ئاراستەی وتاری هەینی باشترو پێشکەوتووترە.


هەروەها گوتیشی: ئێمە لە یەکێتی زانایان بە بایەخەوە لە بۆردی باڵای وتاری هەینی دەڕوانین و پاڵپشتی تەواوی دەکەین و هەرچیەک پێویست بێت بۆ پێشخستن و باشکردنی رەوشی وتاری هەینی هەماهەنگ و هاوکارین.


هەر لە دانیشتەکەدا لە دانیشتنەکە کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەست بە وتاری هەینی و دۆخی ئێستای وتاربێژان و ئەزمونی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی وتارو گرنگی یەکخستن و بایەخ پێدانی زیاتر گوتاری ئایینی تاوتوێ کران و تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.