شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 11ی2ی2025 شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەسەرپەرشتی عەقیدی پۆلیس بەرێز سەفین تاهیر محمد ئەمین بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ناوبراو، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کردو لە لایەن بەرێزان د.عومەر مرۆ و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکدا باس لە دۆخی ئێستای کۆمەڵگەو رەوشی خێزان و ئاستی توندوتیژییەکان و زیادبوونی رێژەی تەڵاق و گرنگی پرۆسەی ئاشتەوایی خێزانی و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.


هەر لە دانیشتنەکە چەند پرس و بابەتێکی هاوبەش تیشکی خرایە سەر، کە بە پێویست زانرا لە ئایندە کاری لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت رێژەی گرفت و ئاریشەو توندوتیژییەکان کەم بکرێتەوەو زیاتر پەرە بە پرۆسەی ئاشتەوایی بدرێت و هۆشیاری لای گەنجان بە تایبەت ئەوانەی دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری پەرەی زیاتری پێ بدرێت.