کێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەکان چارەسەر کراو قوتابیان لە زانکۆ وەردەگیرێن

بەپێی نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (12149) لە بەرواری 1ی10ی2025 کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کراوە، سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامیەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، تێیدا رەزامەندی دراوە بە وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانە ئیلامیەکان لە زانکۆو کۆلێژەی زانستە ئیسلامیەکان.


لە نوسراوەکە هاتووە: رەزامەندی درا لەسەر وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزراەتی ئەوقاف بۆ ئەمساڵ (2025- 2026) هاوشێوەی ساڵانی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.