یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان به مەبەستی پیرۆزبایی سه ردانی بەڕێوه بەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەتان دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەری ئەوقافی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لە چەند دیدارو بەسەرکردنەوەیەکدا    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری شەقڵاوەو بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران دەکات    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی دەكات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات   
   ♦   بمانناسه‌

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه‌، باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێره‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رۆژی (21/9/1970) له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ چاودێری‌و ئاماده‌بوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوه‌.


هه‌یكه‌لی یه‌كێتی زانایان له‌م به‌شانه‌ پێك دێت:

1/ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.

2/ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی.

3/ لق.

4/ ناوچه‌.


تا ئێستا شه‌ش كۆنگره‌ی ئه‌نجام داوه‌.

17 لقی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

به‌شێكی تایبه‌ت به‌ فه‌تواشی هه‌یه‌ به‌ناوی (فه‌توا) كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، كه‌ له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان داده‌نیشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سه‌رجه‌م لقه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توایان هه‌یه‌.

یه‌كێتی زانایان خاوه‌نی پۆلێك شه‌هید‌و قوربانییه‌، که‌ هه‌ندێکیان شه‌هیدی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێکیان شه‌هیدی تیرۆرن.

له‌ هه‌ر سێ‌ بواری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كات.

بواری ئایینی تایبه‌ته‌ به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، له‌ بواری نه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت، له‌ بواری پیشه‌ییش پارێزگاری له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی ده‌كات.