یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
یەكێتی زانایان داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات رێگیری لە پاكتاوی رەگەزی دژی موسڵمانانی بۆرما بگرن
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/07/2012 : 13:34:11
قه‌باره‌ی فۆنت

لە نامەیەكیاندا، كە ئاراستەی نووسینگەی هەولێری نەتەوە یەكگرتووەكانیان كردووە: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا دەكات، ئەنجومەنی ئاسایش تەدەخولی پاكتاوی رەگەزی دژی موسڵمانان لە بۆرما بكات.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەیە: 

بۆ/ نووسینگەی هەولێری نەتەوە یەكگرتووەكان

بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

(مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا)

وێڕای سڵاو‌و رێزمان:

ماوەیەكە لە وڵاتی بۆرما موسڵمانانی ئەم وڵاتە كەوتوونەتە بەر دڕندانەترین شێوازی كوشتن‌و دەركردن‌و سووتاندن‌و چەوساندنەوە، كە لە مێژوودا ئەم حاڵەتانە دەگمەنن، كە روویاندا بێت، بگرە كارەكە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بووەتە پاكتاوی رەگەزی‌و، لە ژێر پاساوی بێ‌ مانا پیاو‌و ‌وافرەت‌و منداڵ‌و پیر‌و گەنج‌و هەموو لایەك دەچەوسێندرێنەوە‌و، روو بە رووی پاكتاوی رەگەزی دەبنەوە.

ئەوەی مایەی شەرمەزارییە وڵاتانی دونیا‌و ئەنجومەنی ئاسایش‌و نەتەوە یەكگرتووەكان هیچ هەڵوێستییان نییە، لە كاتێكدا ئەوەی لەم وڵاتە دەرهەقی موسڵمانان روو دەدات، زۆر  گەورەترە لەوەی لە هەر ولاتێكی دیكە روو دەدات، بەم كارانەش هەموو چەمكەكانی (مافی مرۆڤ‌و ئاشتی جیهانی‌و پێكەوەژیان) كەوتوونەتە ژێر پرسیارەوە.

بۆیە بەناوی تەواوی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی ئەم كارە وەحشیگەرانە دەكەین‌و، هەروەها ئەو بێدەنگی‌و بێ هەڵوێستی دام‌و دەزگا نێو دەوڵەتییەكان شەرمەزار دەكەین، ئەم بێدەنگبوونەش دەبێتە مایەی خەجاڵەتی‌و شەرمەزاری‌و مێژوو هەمووی تۆمار دەكات.

لێرەشەوە لە رێگەی نووسینگەی بەڕێزتانەوە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان‌و ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین، تەدەخولی ئەم كارەساتانە بكەن، چونكە بێدەنگبوون لەم رووداوانە، رۆحی ئینتیقام‌و شەڕ‌و رق‌و كینە پەرە پێ دەدات‌و، دەبێتە گڵۆپێكی سەوزیش بۆ هەموو دیكتاتۆرەكانی دونیا.

بە پێچەوانەوەی رێگیریكردن لەم كارەساتانە رۆحی برایەتی‌و خۆشەویستی‌و پێكەوەژیانی ئایینی‌و مەزەبی‌و قەومی قوڵتر دەكات.

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

17/7/2012

هەولێر/ هەرێمی كوردستانی عێراق