یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
بەیانامەی یەكێتی زانایان بەبۆنەی 43 ساڵەی دامەزرادنیەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/09/2013 : 14:00:59
قه‌باره‌ی فۆنت


بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 43 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كە لە (21/9/1970) لە گەڵاڵە دامەزرا، پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی مامۆستایانی ئایینی كوردستان‌و سەرجەم ئەندام‌و دۆستانی یەكێتی زانایان دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین هەمیشە لە بەختەوەری دونیا‌و قیامەت دابن.

مامۆستایانی قەدرگران: ئێمە لە كاتێكدا یادی یەكێتی زانایان دەكەینەوە، كە بە شانازییەوە تا ئاستێك توانیومانە بە ئەركی سەرشانمان هەڵبستین بەرامبەر مافەكانی زانایان‌و پرسە‌و ئایینی‌و نەتەوەییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەر لە زیادكردنی موچە‌و خوێندن‌و چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتی ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئایینی، كە بە قەدەر توانا‌و ئەوەی ئاگادار بووبین هەوڵمان داوە پشتیوانیان بكەین‌و ئاریشەكانیان چارەسەر بكەین. لە هەمووشی گرنگتر هەوڵمانداوە پارێزگاری لە ناو‌و پێگەی مامۆستایانی ئایینی بكەین، بۆ ئەوەی هەمیشە ئاوێنەیەك بن هەموو خەڵكی كوردستان بە جیاوازی بۆچوون‌و بیركردنەوە‌وه خۆیانی تێدا ببیننەوەو، پێگەكەیان بەسەر هیچ لایەن‌و كەسێكدا بچووك نەكەنەوە، كە ئەمە دەستكەوتێكی مێژووییە بە تێپەڕبوونی رۆژگار نرخەكەی چاكتر بە دیار دەكەوێت، چونكە بە بچووكنەكردنەوەی پێگەیان هەمیشە بە بەرزی‌و جێ متمانەی خەڵك دەمێننەوە.

هەر لێرەشەوە كە ساڵڕۆژی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان دەكەوێتە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.. هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بە باشترین شێوە سەركەوێت‌و، كوردستان بەرەو ئاییندەیەكی گەشتر‌و پڕ ئومێدتر ببات‌و، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان، هەموو لایەك بە سنگێكی فراوانەوە ئەنجامەكان قبوڵ بكات‌و، بەوپەڕی غەمخۆری‌و دڵسۆزییەوە پارێزگاری لە یەكبوون‌و هێمنی‌و ئارامی كوردستان بكەین.

كە دڵنیاین مامۆستایانی ئایینی لە ئەنجامی غەمخۆریان بۆ ئایین‌و گەل‌و وڵاتەكەیان لە وتارەكانی هەینیدا بە وردی جەغت لەسەر برایەتی‌و پێژكەوەژیان‌و رێزگرتنی نێوان كۆمەڵگە دەكەنەوە، بۆ ئەوەی ئەم پرسانە هەمیشە بە سوودی كۆمەڵگە بگەڕێنەوە‌و، هیچ كارێكی نەخوازرا‌و بەدوای خۆیدا نەهێنێت. 

 

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

19/9/2013