یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2022 : 01:12:27
قه‌باره‌ی فۆنت
لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و کوردستانیان بەتایبەتی دەکات و هاوکات وەک هەستی بەرپرسیارێتی و پەرۆشی بۆ دۆخی ئێستای کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانیش دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ) آل عمران: 103. 
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و کوردستانیانی ئازیز دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین تاعەت و رۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قەبوڵ کردبێ و ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلانی جیهان و گەلی کوردمان بە تایبەتی. هەر لێرەشەوە سوپاسی تایبەتی تەواوی مامۆستایانی ئایینی دەکەین، کە لەم مانگە لەخۆبوردوانە خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کرد، هەروەها پێزانینی زۆرمان بۆ سەرجەم موسڵمانان و دام و دەزگا حکومیەکان بۆ رێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە، وە دەستخۆشی زۆریش بۆ خێرخوازان و دەزگا خێرییەکان، کە بە کۆمەک و یارمەتیدان خزمەتێکی زۆریان پێشکەش کرد. 
جەژن وێڕایی ئەوەی دروشمێکی خۆشحاڵی خواپەرستیە لەئیسلامدا، لەهەمان کات سیمبولی ئاشتی و لێبوردەیی و ئارامی و هێمای نوێبوونەوەی مرۆڤایەتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتیە، رێزگرتن و پاداشتە لەسەر ئەنجامدانی کارو کردەوەی خێرو خواپەرستی.
هەر لێرەشەوە بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی لە کوردستان داوا لەتەواوی لایەنە سیاسیەکان دەکەین، کۆتایی بە ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیە بهێنن و خاڵی هاوبەش و ستراتیژی نیشتمانی بکەنە هەوێنی لێکنزیکی و دۆزینەوەی چارەسەر، چونکە هەمووان دەزانین کوردستان بە هەوەنتە نەگەیشتۆتە ئەم قۆناغەو دەریایەک خوێن و قوربانی لەپێناو دراوە، ئەرکی هەموو لایەکمانە پارێزگاری لە بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بکەین، بۆیە خوازیارین هەرچی زووە لایەنە سیاسیەکان بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبیەکان وەلاوە بنێن و ئەم جەژنە بکەنە دەرفەتی ئاشتەوایی نیشتمانی، بەدڵنیاییەوە بەهێزبوون و سەرکەوتن لە یەکگرتن و تەبایی و سەقامگیری نێو ماڵی کوردو بەرپاکردنی دادپەروەری دایە، لەو سۆنگەوە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بە شێوەیەکی چڕتر کار لەسەر پرۆژەی چاکسازی بکات، کە رەنگدانەوەی زیاتری لەباشکردنی گوزاری هاوڵاتیان هەبێت، هەروەک داواش لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین رێز لە سنورو سەروەری هەرێم بگرن و کوردستان نەکەنە گۆڕەپانی ململانێ و ساغکردنەوەی ئەجێندای سیاسی خۆیان.  
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە هەموولایەک دەکەین و خوای گەورە مانگی رەمەزانی لەهەمووان قەبوڵ کرد بێت.
 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
1ی5ی2022