یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی مامۆستایانی ئایینی ساز دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆ دەبێتەوەو چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەرەوشی ئایینی لە هەرێم دەکەن    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خۆشکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەویە مزگەوتێک لە شارۆچکەی تەوێڵە دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان و ئەوقافی شەقڵاوە بەسەر دەکەنەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی ساز دەکات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات   
شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی سەردانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/05/2022 : 21:31:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 15ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی 60مین ساڵەی دامەزراندن سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.


لەم سەردانەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ساڵیادی ئەم رێکخراوەی ئاراستەی سکرتێرو دەستەی سکرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی کوردستان کردو ئاماژەی بە رۆڵ و خزمەتی مامۆستایان کرد لە هەرێمی کوردستان کە ئەرکێکی گەورەو گرنگیان لەسەر شانەو هۆکاری پێشکەوتنی زانستی و کاروانی رۆشنبیری و پەروەردەو پێگەیاندنن، لەهەمان کات رایگەیاند کە یەکێتی مامۆستایان خاوەن مێژووێکی دیارو هەڵوێستی نیشتمانی و هەنگاوی پیشەیی زۆرە.


لەلایەن خۆیەوە سکرتێری یەکێتی مامۆستایان سۆپاسی هەست و هەڵوێست و سەردانی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاندو پاڵپشتی زانایانی بۆ مامۆستایان بە گرنگ و پێویست وەسف کردو، هەردوولاش تەئکیدیان لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.