یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
هەولێر: بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی مەراسیمی بەرز راگرتنی سەری ساڵی کۆچی بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/07/2022 : 22:13:45
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 31ی7ی2022 بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و چەندین بەرپرسی ئیداری و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی مەراسیمی بەرز راگرتنی سەری ساڵی کۆچی کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری یەکێتی زانایان و کۆمەڵەی قورئان خوێنان رێکخرا بوو بەرێوە چوو.


وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر بەرێز حاجی تەیب زرار وتاری بەخێرهاتن و مەراسیمەکەی خوێندەوە.


دواتر بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان وتاری یەکێتی زانایانی خوێندەوەو باسی لە پیرۆزی بۆنەو کۆچی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت کردو ئاماژە بە رەهەندو هەنگاوەکانی گەورەی کۆچ داو جیاوازی نێوان هەڵاتن و کۆچی شیکردەوەو رایگەیاند: کۆچ بە بەرنامەو لە پێناو ئامانجێکی گەورە بووەو هەموو ئەو کارانەی پێغەمبەر لە مەدینە ئەنجامی دا لە دروستکردنی مزگەوت و برایەتی و نوسینەوەی دەستوور سەلمێنەری ئەو راستیەن، کە کۆچ وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە ژیانی مرۆڤایەتی ئەو سەردەم.


دواتر بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو دەستخۆشی لە رێکخەرانی مەراسیمەکە کردو باسی لە رەهەندە گرنگەکانی کۆچ بەتایبەت لەروانگەی بەرەو پێشبردنی دۆخی گەل و وڵات کردو ئاماژەی بەوەدا، کە میللەتانی تر هەمیشە ویستیانە ئێمە لە پاشەکشە بین و نەگەین بە مافەکانمان، وە ئەگەر سەیری مێژووی کەڵە زانایان و شاعیران و شێخانی تەریقەت بکەی هەمووی شۆڕشگێر بوون و بە هەستی نیشتمانپەروەری هەنگاویان ناوەو هەموو سەرکردەکانی کوردیش بەهەردوو هەستی ئایینی و نەتەوەیی خزمەتیان کردووەو قەتیش خیانەتیان نەکردووە، کە ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ زانایانی کورد لەناو بزاڤی نەتەوەییمان، هەمیشە ئەوانەی خیانەتیان کردووە، کەسانێک بوون نە شێخ نە مەلا.


شایەنی باسە دواتر بەو بۆنەوە چەندین سروودو پەخشانی تایبەت پێشکەش کران و مەراسیمەکە کۆتایی هات.