یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/06/2023 : 12:18:31
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی6ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، بەگەرمیەوە پێشوازیان لە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زێندین مەولود بریکاری وەزارەت و د.دیار جەباری راوێژکاری وەزارەت کرد.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە دۆخی ئێستای هەرێم و رەوشی ئایینی و ئەرکە ئیداریی و پیشەییەکان کردو، رۆڵی زانایانی ئایینی لە خزمەتکردن و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و بڵاوکردنەوەی تەبایی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری کۆمەڵگە بەرز نرخاند.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە رەوشی گوتاری ئایینی و کاریگەری و پێگەی گرنگی وتاری هەینی کرا، کە پێویستە وتارێک بێت دوور لە تەشهیرو سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی خەڵک و موسڵمانان، لەو نێوەشدا ئەو سوکایەتیانەی لەلایەن چەند کەسێکەوە بڵاو کرایەوە گفتوگۆی تێرو تەسەلی لەبارەوە کرا.


هەر لە دانیشتنەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەمووان لەئاستی بەرپرسیارێتی و خزمەتی ئایینی و نیشتمانی و پاراستنی ئارامی کیان و کۆمەڵگە دابن و رێگە لە تەشەنوج و ئاڵۆزی و پشێوی و گوتاری توندو رقەکاری بگیرێت و نابێ سوکایەتی و بێڕێزی لە مینبەری مزگەوتەکان بڵاو بکرێتەوەو ببێتە هۆکاری تەفرەقەو بریندارکردنی هەستی یەکتری، یان سوکایەتی بەرامبەر گەورە زانایانی ئیسلام و پێشەوایانی مەزهەب بکرێت، لەو سۆنگە بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، کە ئەوان کارو بەدواداچوونی وردو پێویست دەکەن بۆ چارەسەر کردنی دۆخەکەو رێگری کردن لە دووبارەبوونەوەو نەهێشتنی ئەو دۆخەی دروست بووە.


هەروەها بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند، ئێمە وەکو یەکێتی زانایان رێگە نادەین هیچ کەس سوکایەتی بەرامبەر گەورە زانایانی ئیسلام و زانایانی کورد بکات، یان شعوری موسڵمانان بریندار بکات.


شایەنی باسە هەر لە دانیشتنەکە تەئکید لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان دامەزراوەی ئایینی بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کرایەوەو چەند پرسێکی دیکەی هاوبەش گەنگەشەی لەبارەوە کرا.