یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات   
لقی پشدەری یەكێتی زانایان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دژ به‌ سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز سازدەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2023 : 14:39:30
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی دووشەممە 3/ 7/ 2023 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی زانایان و كەسایەتی و هاوڵاتیانی دەڤەرەكه‌، لقی پشدەری زانایان؛ دژ بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوێد؛ گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی سازكرد.


سەرەتای گردبوونەوەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد، پاشان بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لق وتەی بەخێرهاتنی خوێندەوەو تیایدا بەخێرهاتنی بەشداربووانی كردو سوپاسی سەرۆكایەتی شارەوانی قەڵادزێ و ئاسایش و پۆلیسی كرد كە پاڕكی نێوبازاڕیان ئامادەكرد بۆ پێشوازی ئەم گردبوونەوەو ئەمنیەتی گردبوونەوەكەشیان پاراست، پاشان وتارو بەیاننامەی لقی زانایان لەلایەن مامۆستا مەلا علی هێرۆیی خوێنرایەوە" كە تیایدا چوار داواكاری خرانە بەردەم ڕای گشتی:
یەكەم/ حكومەتی سویدی بە فەرمی داوای لێبوردن لە موسڵمانانی جیهان بكات و ڕەگەزنامەی سویدی لەم تیرۆرستە بسەنێتەوەو ڕەوانەی عێڕاق بكرێتەوە. 2ـ لە ئەگەری داوای لێبوردن نەكردن سەرجەم وڵاتانی موسڵمان بانگهێشتی كونسوڵی سویدی لە وڵاتەكەیان بكەن بۆ لێپرسینەوەو سەرجەم پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتی سوید هەڵپەسێرن.
سێهەم/ داواكارین لە حكومەتی عێڕاقی جدیانەتر كاربكات بۆ گێڕانەوەو دادگایی كردنی ئەم تیرۆرستە.
چوارەم/ داواكارین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگی بخاتە پاڵ دەنگی حكومەتی عێڕاقی و داوا لە حكومەتی سویدی بكات بۆ لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی سویدی لەم تیرۆرستەو گێڕانەوەی بۆ عێڕاق و دادگایی كردنی.


دواتر هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا حەسەن عبدالله بەرپرسی ناوچەی قەڵادزێی كۆمەڵی دادگەری و مامۆستا مەلا ئیبڕاهیم بەرپرسی لقی پشدەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتەیان پێشكەشكرد.
لە كۆتاییشدا بەڕێز دكتۆر صالح ئیبڕاهیم بەیاننامەی لقی پشدەری یەكێتی زانایانی بە زمانی ئینگلیزی خوێندەوە.


جێگای ئاماژەیە ژمارەیەكی زۆر لە موسڵمانانی دەڤەرەكە لە هەردوو ڕەگەز بەشداری ئەم گردبوونەوەیان كردو دەستخۆشیان لە لقی پشدەری زانایان كرد بۆ ڕێكخستنی ئەم گردبوونەوەیە.


ڕاگەیاندنی لق