یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات   
زاناو بانگخوازی دیاری نەجەفی ئەشرەف سەماحەتی سەید عەلی تالەقانی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2023 : 20:17:10
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 8ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عزیزی خەزنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێشوازیان لە بەرێز سەماحەتی سەید علی ئەلتالەقانی بانگخوازی دیارو ناودار لە نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پوختەیەکی لە مێژوو و کارو هەنگاوو بەرنامەی ستراتیژی یەکێتی زانایان بۆ باس کردو ئاماژەی لە رۆڵی یەکێتی زانایان لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و خزمەتی کۆمەڵگەو پاراستنی رێڕەوی دینداری خەڵک و بایەخدان بە گوتاری ئیسلامی و دروستکردنی  پەیوەندی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی و دامەزراوەو ناوەندە زانستی و ئەکادیمیە ئایینیەکان کردو تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان کوردو شیعە و زانایانی هەردوولاو ئەرکی هەنووکەیی لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و گەیاندنی پەیامی ئایینی و ئینسانی و رووبەروو بوونەوەی هەموو ئەو تەحەدیانەی دەبنە کۆسپ لەبەردەم پێکەوەژیان و گەشەی پەیوەندی برایانەی نێوان پێکهاتەکان.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەید عەلی تالەقانی سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایانی کردو ئاماژەی بەوەدا کە هەمووان لە ژێر کاریگەری هەژموونی ئیسلام و لە چوارچێوەی بنەماکانی رەوشت و مامەڵەی مرۆڤدۆستی هەنگاو بنێین و ئەوەمان لەبەر چاو بێت یەکێک لە هۆکارەکانی سەقامگیری ناو کۆمەڵگە هەستی دیندارییە، هەروەها گوتاری ئیسلامی رۆڵی گەورەی هەیە لە بایەخدان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگە، بۆیە پێوستە بە وریایی و دووربینیەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.


هەروەها گوتیشی: ئێوە وەکو یەکێتی زانایان شایستەی سوپاس و دەستخۆشین لەبەرامبەر ئەو کارو هەنگاوە گرنگانەی ئەنجامتان داوەو زۆریش خۆشحاڵ بووم لە نزیکەوە بە دیدارتان شاد بووم بەلای منەوە کورد گەلێکی باش و دیندارن و خزمەتیان دەکەم.  


شایەنی باسە لەدانیشتنەکە هەردوولا تەئکیدیان لە پەیوەندی نێوان زانایانی کوردو شیعەو هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.