یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات   
لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/12/2023 : 22:40:57
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 7/12/2023 بەرێز ماۆمستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق؛ پێشوازی لە به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بەرێز شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی و شاندێكی یاوەری کرد.


له‌ دانیشتنێكدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ و خه‌جتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌دا  هه‌وڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.


له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا سید موسی باقلانی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لق و مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ تاوه‌كوو ئێستا پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ چووه‌ته‌ ناو قوناغێكی پێشكه‌وتووه‌ و به‌تایبه‌ت خزمه‌تێكی باش به‌ مامۆستایانی ئایینی كراوه‌ له‌ چوونیان وه‌كوو موفتی و مورشیدی ئایینی بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.