یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/06/2024 : 10:31:13
قه‌باره‌ی فۆنت

لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا دەکات حاجیانی کورد قوربانیەکانی خۆیان لە رێی وەکیلەوە لە کوردستان ئەنجام بدەن، ئەمەش بۆ لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (الصدقةُ على المسكينِ صدقةٌ وعلى ذي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ صدقةٌ وصِلَةٌ) رواە الترمذي.


بەو پێیەی ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرەو ئامادەکاری جەژن دەڕوات، وە خوشک برا حاجیەکانمان نزیک دەبنەوە لە مەوسیمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجام دەدەن، کە خێرو سوننەتێکی گەورەو بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوای گەورەیە.


لەو سۆنگەوە داوا لە برا حاجیەکانمان دەکەین بە لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابوروی ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لەرووی شەرعەوە هیچ ئیشکالێک لەوەدا نییە قوربانی لەرێی وەکیلەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەس و کارو خەڵکی هەژار لە رۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە.


خوای گەورە تاعەت و نیەتی چاکەو خێرو قوربانی هەموو لایەک قەبوڵ بفەرموێت و کارەکانی خوشک و برا حاجیەکانمان ئاسان بکات.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


10ی حوزەیرانی 2024م


4ی ذي الحجة 1445هـ