یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/06/2024 : 22:40:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 11ی6ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ماۆمستایانی ئایینی و بەرپرسانی ئیداری و نوێنرەی ئایین و پێکهاتەکان، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف سیمپۆزیۆمی گوتاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕقەبەری بەرێوە چوو.


لەم دیدارە بەرێز د.پشتیوان صادق وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە ھەوڵ و کاری بەردەوامی ئاینەکانی بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی کردو، پلان و پڕۆژەی ستراتیژی وەزارەت بۆ گیانی پێکەوەیی و پەرەپێدانی تەبایی و پتەوترکردنی ئەو کەلتورەی کە لە ھەرێمی کوردستان لەدێرینەوە ھاتوەو جێگەی بایەخ و شانازی بووە خستە ڕوو. دواتر سوپاسی تایبەتی ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی و ھەموو ئاینەکان کرد، کە بەگیانی نیشتمانی وتاری میانڕەویەوە کاریگەریان ھەبووە و بەردەوامن.


هەر لە دیدارەکە بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە وەزراەتی ئەوقاف و بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینەکان، روانگەی ئایینی سەبارەت بە وتاری رقەبەری خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ ئاینێک لەگەڵ وتاری رقەبەری نیە بەتایبەت ئایینی ئیسلام بەردەوام کار لە سەر میانڕەوی دەکات و خۆشبەختانە زانایانی ئایینی لەمیانەی وتارو پەیامەکانیان کۆمەڵگە هۆشیار دەکەنەوە لە وتاری رقەبەری کە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە، ئەمەش رەنگدانەوەی ئیجابی بەسەر کۆمەڵگەوە هەبووە، بۆیە ناکرێ وتاری رقەبەری لەسەر ئیسلام حیساب بکرێت، وە ناکرێ رێگە بدرێت ئەم جۆرە وتارە جێی خۆی بکاتەوە، چونکە زیانی گەورە لە کۆمەڵگەو پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەدات


دواتر پانێڵێکی تایبەت لەنێوان بەڕێزان دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی بەڕێوەچوو، وة ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنج دیدارەکەیان فراوانتر کرد.